هەڵەبجە ٢٤.. دەنگی پایتەختی ئاشتی
"هەڵەبجە ٢٤" پلاتفۆرمێکی هەواڵیی و زانیاریی سەربەخۆیە، تایبەتە بە گواستنەوەی وردەکارییەکانی ژیان لە پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری. ئێمە وەک دەنگێکی ڕاستەقینە و ٢٤ کاتژمێری بۆ ئەم شارە دامەزراوین، تاوەکو هەموو ڕووداوەکان بە شێوازێکی پیشەیی و مۆدێرن بگەیەنینە بینەرانمان لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان.
چی لەم ئەپەدا دەست دەکەوێت؟
• هەواڵەکانی هەڵەبجە: ڕووماڵی سات بە ساتی ڕووداوە ناوخۆییەکان.
• ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاری: بەدواداچوون بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و گەیاندنی داواکاریی هاوڵاتیان.
• کولتور و ئەدەب: گرنگیدان بە مێژووی پڕ سەروەری هەڵەبجە و چالاکییە ئەدەبی و هونەرییەکان.
• تەندروستی و ژینگە: تیشک خستنە سەر ژینگەی ناوچەکە و دۆخی تەندروستی گشتی.
• وەرزش و گەنجان: پشتگیریکردنی تواناکانی گەنجان و هەواڵی یانە وەرزشییەکانی ناوچەکە.
• کوردستان و جیهان: ئاگاداربوون لە گرنگترین گۆڕانکارییەکانی دەرەوەی پارێزگاکە.
بۆچی هەڵەبجە ٢٤؟
ئێمە پابەندین بە ڕاستگۆیی، بێلایەنی و گەیاندنی ڕاستییەکان وەک خۆی. ئامانجمان ئەوەیە ببینە پردێکی پەیوەندی لە نێوان هاوڵاتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان و ناساندنی هەڵەبجە وەک شارێکی زیندوو بە هەموو جیهان.
ئێستا ئەپەکە دابەزێنە و لەگەڵ هەواڵەکانی هەڵەبجەدا بژین.